رادیۆی دەنگ
به گوژمه‌ى زیاتر له 24 ملیار دینار، ره‌زامه‌ندى دروستكردنى 5 بینا بۆ كۆلێژ و په‌یمانگاكانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆله‌ته‌كنیكى گه‌رمیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: له رێكارى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیین بۆ ئه‌نجامدانى ته‌نده‌رین.
د. چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى زانكۆى پۆله‌ته‌كنیكى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ره‌زامه‌ندى دراوه به دروستكردنى 5 بینا بۆ كۆلێژ و په‌یمانگاكانى زانكۆكه‌مان به گوژمه‌ى زیاتر له 24 ملیار دینار.
ده‌شڵێت: 3 له‌و بینایانه ده‌كه‌وێته قه‌زاى كفرییه‌وه كه خۆى له بیناى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و كۆلێژى ته‌كینكى قه‌زاكه له‌گه‌ڵ بیناى په‌یمانگاى ته‌كنیكى کفریدا ده‌بینێته‌وه، هاوكات یه‌كێكى تر له بیناكان كۆلێژه‌كه‌ى قه‌زاى رزگارییه له‌گه‌ڵ دروستكردنى به‌شی ناوخۆیی بۆ په‌یمانگا و كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار.
وتیشى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كۆتایی ساڵى 2025 ره‌زامه‌ندى دروستكردنى ئه‌م بینایانه درا، له ئێستادا له رێكارى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندین بۆ ساڵى 2026 بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه ته‌نده‌ریینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-