رادیۆی دەنگ
لە ماوەی ساڵی رابردودا، سنوری گەرمیان ئامارێکی بەرزی لە روداوەکانی هاتوچۆ بەهۆی ماتۆڕسکیلەوە تێدا تۆمارکراوە، کە بەهۆیانەوە دەیان هاوڵاتی بونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارەی لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانەوە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە ماوەی ساڵی رابردودا ١٠١ روداوی جۆراوجۆری ماتۆڕسکیل لەناوچە جیاوازەکانی گەرمیان رویانداوە.
ئەنجامی ئەم روداوانە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٣٧ هاوڵاتی بوە؛ بەشێوەیەک ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٢ کەسی دیکەش برینداربون
هەربەپێی داتاکانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، له ماوهى ساڵى ٢٠٢٥ـدا له سنورەکە، ٢٠٠ ماتۆڕسكیل لهناوبراون، هاوکات نوسراویش بۆ لهناوبردنى ٢٠٠ ماتۆڕسكیلى دیكه دەرچوە، بەڵام هێشتا لەناو نەبراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان