رادیۆی دەنگ
لەسەر رێگای کەلارـ کفری دەستکراوە بە دانانی ستونەکانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی کاتی کەوتنەکاری کامێراکانەوە قسە بۆ رادیۆی دەنگ دەکات.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە رێگای نێوان کەلارـ کفری دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ "پۆینت تو پۆینت".
وتیشی: ئهو رێگه له بهرزه پردهكهی کەلارەوه تاوهكو قهزاى كفرى، 42 كلیۆمهتره و بۆ ههر 5 كیلۆ مهترێكیش كامێرایهك جێگیر دهكرێت، واته به ههردو سایدهكهوه 18 كامێرا جێگیر دهكرێت.
دەشڵێت: بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکە و حکومەت، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی سێ کامێراکان بکەونەکار، بەڵام بەهۆی وەرزی زستانەوە بەشێک لە کارەکانیان دواکەوتوە، بەڵام کە تەواوبون لە دانانی کامێراکان، راستەوخۆ دەکەونەکار.
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ یان "پۆینت تو پۆینت"، سیستەمێکی کامێرای چاودێریی تیژڕەوییە بۆ ئۆتۆمبیل، کە لە رێگەیەوە ئەو خێراییە دیاریی دەکرێت کە شۆفێر دەبێت پێوەی پابەندبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان