رادیۆی دەنگ
ژمارەیەک پرۆژەی گەرمیان لە کارکردن وەستاون، ئەمەش بە پاساو و هۆکاری نەبونی پارەی نەختینە "سیولە".
لە گەرمیان ژمارەیەک پرۆژە لە کارکردن وەستاون، دیارترینیان پرۆژەی رێگای ساڵح ئاغایە، هاوکات بەشێکی تر لەو پرۆژانەی لەرێگای بەڵێندەرانەوە کارکردنیان تەواونەکراوە، ئەمەش گرفتی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە.
رادیۆی دەنگ لە بەدواداچونێکیدا بۆ بابەتەکەو قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی، باس لەوەدەکەن کە هۆکارەکە نەبونی پارەی نەختینەیە.
بەپێی وتەی بەرپرسانەی قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کردوە، لەئێستادا بەگشتی وایلێهاتوە، ئەو پارانەی لەداهاتی ناوخۆ و داهاتی فەرمەنگەکان کۆدەکرێنەوە، بەپلەی یەکەم بۆ موچە و پاشان خەرجی بەردەستی فەرمانگەکان دادەنرێن.
باسیان لەوەشکرد ئەگەر موچە خەرجکراو و پارەی بەردەستی "نثریة"ـی فەرمانگەکان درا و پارەی تر لە بانک مابویەوە، ئەوکات بۆ بابەتی دیکە لەنمونەی پرۆژەکان، خەرج دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان