رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا کە هەمو جوتیارێک دەبێت کارتی بایۆمەتری بکات، لەگەرمیاندا تائێستا زیاتر لە ۲ هەزار جوتیار خۆیان تۆمارکردوە.
لاوان مەحمود، بەرپرسی بنکەی تۆماری بایۆمەتری لە بانکی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: نزیکەی ۹ هەزار جوتیار لەسنورەکە داوای خوتەی گەنم یاخود زەوی کشتوکاڵیان هەیە و داوا دەکەن تۆماربکرێن و بایۆمەترییان بۆ بکرێت، ئەمەش رێژەیەکی زۆرە و بە یەک بنکە تەواوناکرێت.
دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا سێ بنکەی تایبەت بۆتۆمارکردنی بایۆمەتری جوتیاران کراوەتەوە لە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان و بانکی گەرمیان و لەقەزای دەربەندیخانیش بەهەمانشێوە، ئەمەش بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ جوتیاران.
وتیشی: لە ئێستادا لە هەر ۳ بنکەکەدا بەردەوام بایۆمەتری بۆ جوتیاراندەکرێت و لە هەردو بنکەی سنوری گەرمیانیش ۲ هەزار و ٥۰۰ جوتیارسەردانیان کردوە بۆ خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی جوتیاری ئەلیکترۆنی.
باسی لەوەشکرد پرۆسەکە تا ١ـی ٣ بەردەوام دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان