رادیۆی دەنگ
لە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ نمرەی پێوانەیی، هیچ ئامادەیی و مامۆستایەکی گەرمیان نەیتوانیوە ئاستی پێوانەیی (+١) بەدەستبێنن.
بەپێی ئەو لیستانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، لە سەر ئاستی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥)، لە هەڵسەنگاندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ نمرەی پێوانەیی، جگە لەوەی هیچ ئامادەیی و مامۆستایەک نەیانتوانیوە ئاستی پێوانەیی (+١) بەدەستبێنن، هاوکات بەشێکی زۆری ئامادەییەکان هەڵسەنگاندنیان لە خوار سفرەوەیە.
ئاستی پێوانەیی وەزارەتی پەروەردە، بریتییە لە رێکارێک کە لەڕێگەیەوە ئاستی سەرکەوتویی خوێندنگا ئامادەییەکان دەستنیشان دەکات، ئەویش لەڕێگەی لەیەکدانی رێژەی کۆی نمرەی خوێندکارەکانی خوێندنگەکە کە لەپۆلی ١٢ـن و دواتر دابەشکردنی. هەر قوتابخانەیەک نمرەی (+١) تێپەڕێنێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستە دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
-
هەواڵجگە لە گەرمیان حکومەت هاوکاریی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان