رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی گرژی لەنێوان ژمارەیەک شۆفێری کورد و ئەفسەرێکی ئێرانی دروست بو و راگیرانی جوڵەی بازرگانی دەروازەی پەروێزخانی لێکەوتەوە، بەڕێوبەری دەروازەکە دەڵێت: گرفتەکەمان چارەسەر کرد.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای پەیوەندیکردن بە بەرپرسانی ئێرانەوە، گرفتەکە چارە کرا و لەئێستادا جموجوڵ ئاسایی بوەتەوە.
وتیشی: ئەم گرفتانە گرفتی ئاسایین، زۆرجار شتی وا رودەدات و ئێمەش بەرگری لە شۆفێرانی خۆمان دەکەین و هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کارەکانیان ئاسان بڕوات.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە گرفت لەنێوان ئەفسەرێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناوی زەبیحی و ژمارەیەک شۆفێرێکی کورد دروست بوە، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک مەرزی پەروێزخان داخرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان