رادیۆی دەنگ
سەردانیکردنی هاوڵاتیانی گەرمیان بۆ لای بەرپرسان لەکاتی وەرگرتنی پۆستێکدا، بوە بەدیاردە؛ چالاکوانێک پێیوایە ناکرێت فەرمانگەی حکومی بکرێت بەدیوەخان.
سەردار مەلیحە، چالاکوان لە گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: نابێت هیچ فەرمانگەیەک وێنەی دیوەخانی پێبدرێت، هەرکەسێکیش دەچێتە هەر پلەو پایەیەک پێویستە خەڵکی دڵنەوایی بکات، نەک پیرۆزبایی، چونکە بەرپرسیارێتی وەرگرتوە.
وتیشی: ناکرێت خەڵک بەردەوام بڕوات بۆ پیرۆزبایی و بێتە هۆی درەنگکەوتنی کاروباری هاوڵاتیان.
بە وتەی ئەو چالاکوانە، سەردانیکردنی فەرمانگە بەشێکە لە گەندەڵی، نەک پیرۆزبایی "بەشێک لەو کەسانەی سەردانی پیرۆزبایی دەکەن بۆ فەرمانگەکان، زیاتر بۆ ئەوەیە سبەی کارێکی نایاسایی لەو فەرمانگەیە هەبو، بەڕێ بکرێت یان چاوپۆشیان لێبکرێت، ئەمەش وادەکات پرۆسەی گەندەڵی زیاتر تەشەنە بکات".
داواشدەکات ئەو دیاردەیە قەدەغە بکرێت و چیت رێگەی پێنەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان