رادیۆی دهنگ
سەرهڕای تێپەڕبونی ماوەیەکی زۆر بەسەر بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی راپەڕین لە کەلار، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بهرپرسێكى حكومییش دهڵێت: پرۆژهكه له رێكاری ئیداریی دایه.
بەپێی بەدواداچوونەکانى رادیۆی دهنگ، بڕیاربو ماوەیەک لەمەوپێش دەست بە گۆڕین و نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکى راپهڕینی كهلار بکرێت، بەڵام پڕۆژەکە تەنها لەسەر کاغەز ماوەتەوە.
لەبارەی هۆکاری دەستپێنەکردنی پڕۆژەکەوه، سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، به رادیۆی دەنگى راگەیاند: نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی راپەڕین بۆ کۆمپانیا دەرچوە، بەڵام ئێستا لە قۆناغی رێکارە ئیدارییەکاندا ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە بودجەیەکی گەورەی بۆ تەرخانکراوە کە بڕەکەی (1 ملیار و نزیکەی 100ملیۆن) دینارە، بەڵێنیشی دا کە "لە ئایندهیهكى نزیكدا" کۆمپانیا دەست بە کارەکانی بکات.
جێبەجێنەکردنی ئەم پڕۆژەیە لە کاتی خۆیدا نیگەرانیی لای دانیشتووانی گەڕەکی راپەڕین دروستکردوە، چونکە بههۆی تێکچونی تۆڕى ئاوهكهیان و كۆنبونییهوه، توشى گرفت بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان