رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی گۆڕانکاری کراو بەشێک لە پۆستەکان لە سنوری سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان سەندرایەوە، سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەکە لە گەرمیان دەڵێت: هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتییدا نییە بۆ گۆڕانکاریی و ئەو حزبەش تەنها دەسەڵاتی گۆڕینی بەڕێوبەری ناحیەکانی هەیە.
هەفتەی پێشو لەسەر ئاستی سلێمانی، هەیەک لە بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش و قایمقامی قەزای دەربەندیخان لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان لابران و دو کەسی تر لە پشکی یەکێتی دانران. پێشتریش چەند پۆستێکی دیکەی بزوتنەوەکە سەندرایەوە و درایە یەکێتی.
لەبارەی ئەوەی ئەم گۆڕانکارییانە گەرمیانیش دەگرێتەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ یەکێتیدا نییە بۆ گۆڕانکاریی.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بهێنرێت، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جگە لەوەی هیچ رێکەوتنێکمان نییە بۆ گۆڕانکاریی لە پۆستەکان، هاوکات یەکێتی ئەگەر تاکلایەنانە پۆستەکان بگۆڕێت، ئەوا ناتوانێت بەڕێوبەرە گشتییەکانمان بگۆڕێت، چونکە پێویستی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانە.
وتیشی: تەنها دەتوانێت بەڕێوبەری ناحییەکان و ئەو پۆستانەی پێویستییان بە واژوی ئەنجومەنی وەزیران نییە، بگۆڕێت.
لە گەرمیان بزوتنەوەی گۆڕان هەیەک لە پۆستەکانی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی، بەڕێوبەرە گشتییەکانی (کشتوکاڵ، تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی)، بەڕێوبەری ناحیەی شێخ تەویل و بەڕێوبەری دەروازی پەروێزخانی لایە. پۆستی قایمقامی کەلار دوای خانەنشینبونی قایمقامی پێشو، بە وەکالەت دراوە بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕیی کە یەکێتییە. هاوکات پێشتر بەرپرسی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەکە رایگەیاند بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان لەسەر پشکی حزبەکەیان نەماوە و بوە بە یەکێتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
زۆرترین بینراوەکان