رادیۆی دەنگ
لە زۆرێک لە قەزا و ناحییەکا ی گەرمیان بنکە و ئامێری پێوانی باران نییە، بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەبەستێتەوە بە کێشە داراییەوە.
بەپێی بەدواداچونی رادیۆی دەنگ، تەنها لە چەند قەزا و ناحییەیەکی گەرمیان بنکەی تایبەت بە پێوانەی باران هەیە، ئەمەش وادەکات ناوچەکانی دیکە بێبەش بن لە هەر تۆمارێکی باران بارین کە دواتر بەمەبەستی توێژینەوە و زانیاریی دیکە سودی لێببینرێت.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەو حاڵەتە کردەوە و وتی: هەبوونی ئەم ئامێرانە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناوچەکەمان، چونکە ئامارێکی ورد و دروستمان دەربارەی بڕی بارانبارین پێدەبەخشێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە لە تەواوی ناوچەکان ئامێر جێگیر بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەنها لە شەش ناوچەی سنورەکە (قەزاکانی کەلار، کفری و خانەقین و ناحییەکانی: باوەنور، مەیدان و شێخ تەویل) ئامێری تۆماركردنی بارانبارین هەیە.
وتیشی: هەوڵەکانیشمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە داهاتودا ناوچەکانی تریش بگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
هەواڵنەبونی پارە هەڵمەتی رێگری لە تای خوێنبەربونی لەگەرمیان پەکخستوە
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
زۆرترین بینراوەکان