رادیۆی دەنگ
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە قوتابیانی گوندی خاڵەبەگی سەر بەقەزای کەلار ناگەڕێنەوە دەوام، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلاریش وردەکاری بابەتەکە دەخاتەرو.
رۆژی ۱۹ـی ۱۲ـی ساڵی رابردو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان ۲ خێزان لە گوندی خاڵەبەگی سەر بە قەزای کەلار، ٤ کەس کوژران و ٦ـی دیکەش برینداربون.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، قوتابخانەی گوندی خاڵەبەگ پێکهاتوە لە ۷ مامۆستاو ۷ قوتابی، ۳ لە قوتابییەکان نەهاتونەتەوە دەوام لەدوای ئەو کێشەیەی روی داوە، تەنها ٤ قوتابی لە قوتابخانەکە ماوەتەوە.
عەدالەت لەتیف، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلار جەختی لە بابەتەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: وەکو رەسمی دانەخراوە، بەڵام قوتابی لێنەماوە، چونکە بەشێک لە قوتابییەکان سەر بەو خێزانانەن کە لەنێو ئەو کێشە کۆمەڵایەتییەدا بون.
وتیشی: دوای ئەوەی ئەو ۳ قوتابییە نەهاتنەوە بۆ دەوام، قوتابییەکانی دیکە داوای گوستنەوەیان کردوە بۆ قوتابخانەی گوندی "چەمە بیسمیلا".
دەشڵێت: مامۆستاکانی قوتابخانەکەش بەپێی پێویستی و بەشێوەیەکی کاتی دەخرێنە قوتابخانەکانی دیکەوە، تاوەکو بزانین ساڵی ئایندە چارەنوسی قوتابخانەکە چی لێدێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-
زۆرترین بینراوەکان