ئیدارەی گەرمیان گشتاندن بە راسپاردەکانی کۆنفرانسی حکومەتی خۆجێی و کۆمەڵی مەدەنی دەکات

2024/01/03    408 جار بینراوە
 
رادیۆی دەنگ
 
ئیدارەی گەرمیان گشتاندن بە راسپاردەکانی چوارەمین کۆنفرانسی حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی دەکات و ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەکات.
 
بەپێی نوسراوێکی ئیدارەی گەرمیان کە لە (٢٩/ ١١/ ٢٠٢٣) دەرچوە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی سنورەکە کراوە، کۆی راسپاردەکانی چوارەمین کۆنفرانسی حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی بۆ ناردون، کە تایبەتە بە پرسی بەشدارییپێکردنی کۆمەڵی مەدەنی لە بڕیاری حکومی دا.
 
رۆژی (٢٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٣)، رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتیی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NEDـی ئەمریکی، لە رێگەی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانەوە، هەستا بە ئەنجامدانی چوارەمین کۆنفرانسی ساڵانەی حکومەتی خۆجێی و کۆمەڵی مەدەنی.
 
لە کۆنفرانسەکەدا کە بەڕێوبەری حکومیی و چالاکوان ئامادەی بون، بەشداران تاوتوێی بەشدارییپێکردنی کۆمەڵی مەدەنییان لە بڕیاری حکومی دا کرد و ژمارەیەک راسپاردەیان گەڵاڵەکرد لەبارەی ئەوەی چۆن پەرە بەم بەشدارییە بدرێت.
 
رۆژی (٢٤/ ١٠/ ٢٠٢٣) دەستەی ئامادەکار، راسپاردەی کۆنفرانسەکەیان گەیاندە دەست ئیدارەی گەرمیان و ئەوانیش لەلای خۆیانەوە راسپاردەکەیان بۆ سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی سنورەکە نارد بەمەبەستی ئاگاداربون لە ناوەڕۆکیان.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,349,659     ژمارەی میوان 630