رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی، گفتوگۆیه‌كى له‌باره‌ى دۆخی مافه‌كانى مناڵان له گه‌رمیان ئه‌نجامدا.
به‌شدارانى گفتوگۆكه پێكهاتبون له: ژیلوان عادل شكور- به‌ڕێوبه‌رى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، چنور نه‌جمه‌دین- نوێنه‌رى رێكخراوى مناڵپارێزى كوردستان له گه‌رمیان، شیرین مه‌حمود- به‌ڕێوبه‌رى لانه‌ى مناڵانى كوردستان له گه‌رمیان، په‌رژین كامه‌ران- رۆژنامه‌نوس له رادیۆی ده‌نگ و هۆزان فه‌ریق- رۆژنامه‌نوس له ماڵپه‌ڕى نه‌وژین.
له گفتوگه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ (4/6/2024) له هۆڵی رادیۆی ده‌نگ بىڕێوه‌چو، تیایدا به‌شداران تیشكیانخسته سه‌ر دۆخی مافه‌كانى مناڵان له گه‌رمیان، له‌وباره‌وه ئاماژه‌یان به دیارترین ئه‌و پێشێلكارییانه كرد كه مناڵان روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو دۆخی گشتى هه‌رێم به‌تایبه‌تى له روى داراییه‌وه لێكه‌وته‌ى خراپ و راسته‌وخۆی هه‌یه بۆسه‌ر دۆخی مناڵان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه دابڕاندنى مناڵان له خوێندن بوه به حاڵه‌تێكى به‌رچاو، ئه‌مه سه‌رباری بێبه‌شكردنى مناڵانى خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت له خوێندن به‌هۆكارى حاڵه‌ته‌كه‌یان.
كێشه‌كانى ته‌كنۆلۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و لادان و خراپ به‌كارهێنانه‌ى له‌وباره‌وه هه‌ن، هۆكارێكى تر‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كێشه و ئاسته‌نگییه بۆ مناڵان.
له‌باره‌ى گرنگییدان به مناڵان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانه‌وه، له گفتوگۆكه‌دا ئاماژه به‌وه‌درا كه تائێستا ته‌ركیزی زیاتری حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر سێ پارێزگاى سه‌ره‌كی هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك)ـه، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌و پاڵپشتییه‌ى پێشتر هه‌بو بۆ رێكخراوه‌كانى سنوره‌كه و به‌هۆیه‌وه گرنگی به مناڵان ده‌درا، ئێستا زۆر كه‌م بونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونه‌كانیش له‌باره‌ى پرسی مافه‌كانى مناڵان، به‌شداران ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى پاراستنى مافه‌كانى مناڵان له گه‌رمیان، كه زۆرێك له داموده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانیش تیایدا به‌شدارن، هه‌نگاوێكى باشه به تایبه‌ت به ئاراسته‌ى به‌هێزكردنى كاری پێكه‌وه‌یی.
به‌هێزكردنى هۆشیاریی و دانانى پلانی ستراتیژیی بۆ گرنگیدان به مناڵان و به سه‌نته‌ركردنى مناڵان و مافه‌كانیان، له‌و پێشنیازانه بون كه بۆ بره‌ودان به دۆخی مافه‌كانى مناڵان له گه‌رمیان پێشنیازكران.