رادیۆی ده‌نگ
یەکەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان دوابەدوای ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی
راپۆرتێک لەبارەی قەیرانی غاز لەگەرمیان، کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی نەوت وکانزاکانی گەرمیان ئەنجامدا، لەسەر دۆخی غاز له گه‌رمیان و پێشهاتی نوێ و گۆڕانکاریه‌كانى ئه‌و بواره كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت وکانزاکانی گەرمیان، باسی لەوەکرد لەئێستادا نەک قەیرانی غاز، بەڵکو گرفتی کەمی غازی ماڵانیش نەماوە، هه‌روه‌ك بڕی 160 تەن هەناردەی غاز لەکەرکوکەوە بۆ گەرمیان زیادیکردوە.
وتیشی: کارگەیەکی نوێی غاز لەگەرمیان کراوەتەوە، ئەمەش پشکی تایبەتی خۆی بۆ دەنێردرێت و وایکردوە غازێکی زیاترمان بەدەست بگات کە مانگانە 8 پشکی هەیە، هه‌روه‌ك لەگەڵ هاتنى وەرزی هاوینیش دا به گشتى خواست له‌سه‌ر غاز كه‌متر ده‌بێته‌وه وه‌ك زستان.
لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بە پێویستی دەزانن کە غازی زیاتر لەکەرکوکەوە هەناردەی گەرمیان بکرێت و پشکی کارگەکانیان کە ئێستا 8 باره، بکرێتە 11 بار لە رۆژێکدا.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێری دا هاتبو، شوێنە بازرگانیەکان لە كاتى قەیرانی غازدا زۆرترین گلەییان هەبو له‌وه‌ى ناچار بون خۆیان بە نرخی بازرگانی غاز بۆ کاری رۆژانەیان دابین بکەن، بەڵام بەڕێوبەرى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان وتی: ئێستا هیچ کێشەیەکمان نەماوە، بۆ شوێنە بازرگانیەکان و ماڵانیش غاز زیاتر لەپێویست بەردەستە و کۆگاکراویش لەکارگەکان هەیە.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه له‌كاتى دروستبونى قه‌یرانى غاز سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، نه‌بونى لێپێچینه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش له راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێری دا ئاماژه‌ى پێدرابو. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چی كراوه یان ده‌یكه‌ن له‌مڕوه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پلانی نوێی بەڕێوبەرایەتیەکە له‌خۆگرتنى ده‌سته‌یه‌كى ئەمنیە بۆ لێپیچینەوەی زیاتر له سه‌رپێچییه‌كان، چونکە یەکە کارگێڕیەکان وەکپێویست نەیانتوانیوە بەو کارە هەڵسن.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چ هه‌نگاوێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه دوباره روبه‌ڕوى كێشه و قه‌یرانى غاز نه‌بێته‌وه، یادگار فەتاح هێماى بۆ ئه‌وه كرد: بۆ ئه‌وەی سەرەتای هەمو ساڵێک و وەرزی زستان توشی گرفت نەبن، هەوڵی کۆگاکردنی غاز دەدەن، بەنمونە کۆگاکردنی 500 تەن غازی شلی ماڵان، كه ئه‌مه‌ش دەتوانێت رێگربێت لە دروستبونەوەی قەیرانی غازی ماڵان لەگەرمیان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی، جگه له‌وه‌ش چالاكى دیكه‌ى وه‌كو: كۆنفرانس، كۆبونه‌وه و گفتوگۆى كراوه و به‌دواداچونى مه‌یدانى له‌باره‌ى پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به حكومه‌ته‌وه له سنوره‌كه، ئه‌نجام ده‌دات.