رادیۆی ده‌نگ
ئه‌مڕۆ له‌كه‌لار و له رۆژی جیهانى مافه‌كانى مرۆڤ دا، مه‌راسیمی وه‌رزی حه‌وته‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ڕێوه‌چو و سێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى پێشبڕكێكه.
رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، ئه‌مڕۆ (10ـى كانونى یه‌كه‌مى 2022) مه‌راسیمی وه‌رزی حه‌وته‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤى به‌ڕێوه‌برد.
مه‌راسیمه‌كه له دو بڕگه‌ى سه‌ره‌كی پێكهاتبو، له بڕگه‌ى یه‌كه‌میان دا هه‌ردو رۆژنامه‌نوس: یاسین ته‌ها و دڵشاد ئه‌نوه‌ر، له پانێڵێكدا له‌باره‌ى روماڵی مافه‌كانى مرۆڤ له میدیای كوردی دا قسه‌یان كرد، هه‌روه‌ك تیشكیشیانخسته سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه به‌شداریی ئه‌م وه‌رزه‌ى پێشبڕكێكه‌یان كرد. ئه‌م پانێڵه‌ش به‌خستنه‌ڕوى كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پرسیار له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه كۆتایی هات.
له بڕگه‌ى دوه‌میشدا، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، ئازاد عوسمان، ورده‌كاری پێشبڕكێكه‌ى خسته‌ڕو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌م وه‌رزه‌دا 31 رۆژنامه‌نوس به 31 راپۆرت به‌شدارییان كردوه، هاوكات 55%ـى راپۆرته به‌شداره‌كان نوسراو بون و 45%یان راپۆرتى ڤیدیۆیی. له روى ره‌گه‌زیشه‌وه، 61%ـى به‌شداران له ره‌گه‌زی نێر بون و 39%ـى به‌شداران له ره‌گه‌زی مێ. له روى جوگرافیشه‌وه، راپۆرته‌كان له چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین و زاخۆ و پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه به‌شدار بون.
دواتر ناوى ئه‌و سێ رۆژنامه‌نوسه ئاشكرا كرا كه براوه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ى پێشبڕكێكه بون و پێكهاتبون له:
پله‌ى یه‌كه‌م
راپۆرتى: (چۆن بێ ناسنامەیی كچێكی شەش ساڵان لە خوێندن بێبەشدەكات) به‌ده‌ستیهێنا، كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس: عه‌مار عه‌زیز، له ماڵپه‌ڕى كه‌ركوكناو ئاماده‌كراوه.
پله‌ى دوه‌م
راپۆرتى: (خانەی نەوجەوانان; ڕوناکی خەمی بێسەرپەرشتیارانی شار) كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس: ئاران نه‌جات، له ده‌زگاى خه‌ندان ئاماده‌كراوه.
پله‌ى سێیه‌م
راپۆرتى: ("مرواریەك" لەناو قوڕو لیتەی ژیاندا) كه‌له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس: فازڵ حه‌مه‌ره‌فعه‌ت، له ماڵپه‌ڕى دره‌و میدیا ئاماده كراوه.
پێشبڕكێكه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى سێ كه‌سیه‌وه داوه‌ریی كرابو، كه له هه‌ریه‌كه له: (د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س، یاسین ته‌ها و دڵشاد ئه‌نوه‌ر) پێكهاتبون، كه به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ى تاچه‌ند بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به مافه‌كانى مرۆڤ و له چ گۆشه‌یه‌كه‌وه پرسه‌كه‌ى تاوتوێكردوه، له‌گه‌ڵ لایه‌نى داڕشتن و خستنه‌ڕو و لایه‌نى ته‌كنیكیه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ راپۆرته به‌شداره‌كان كردبو.
پێشبڕكێكه هه‌روه‌ك بڕگه‌یه‌كى میوزیكیشی به‌خۆیه‌وه بینی كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردو ژه‌نیاری گه‌نجی قه‌زاى كه‌لار: (چێنه‌ر مه‌ولانا و یونس جومعە)ـەوە پێشكه‌ش كران.
ماوه‌ى حه‌وت ساڵه رادیۆی ده‌نگ به پاڵشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی، ئه‌م پێشبڕكێیه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش به ئامانجى بره‌ودانى زیاتر به پرسی مافی مرۆڤ له رۆژنامه‌وانى دا و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانى پیشه‌یی به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.