رادیۆی دەنگ
خولی بنەماکانی رۆژنامەوانی/ ئاستی سەرەتا لە کەلار کۆتاییهات كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ منداڵپارێزى كوردستان/ سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار ئه‌نجامیان داوه.
له خوله‌كه‌دا بۆ ماوەی (٥) رۆژ لە (٢١ تا ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٢) بەردەوام بو و تیایدا بابەتەکانی: بنەماکانی رۆژنامەوانی و ئیتیکی رۆژنامەوانی، دیداری رۆژنامەوانی، هەواڵی رۆژنامەوانی و راپۆرتی رۆژنامەوانی، لەلایەن هەریەکە لە راهێنەران: د. یادگار عەلی، م. دەشتی عەلی، ئازاد عوسمان و دڵشاد ئەنوەرەوە پێشکەش کران.
لە خولەکەدا (٤٢) گەنج لە هەردو رەگەز بەشدارییان کرد و لەپاڵ وەرگرتنی بابەتی تیۆریی، راهێنانی کردارییشیان پێ ئەنجام درا.
![](/images/26-08-2022-03-19-38-830833.jpeg)
![](/images/26-08-2022-03-19-49-847187.jpeg)
![](/images/26-08-2022-03-20-01-417422.jpeg)
![](/images/26-08-2022-03-20-13-846873.jpeg)
![](/images/26-08-2022-03-20-24-097053.jpeg)
![](/images/26-08-2022-03-20-32-488149.jpeg)