رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ى روماڵى پیشه‌ییانه‌ى پرسی توندوتیژی راهێنان ده‌كه‌ن

2021/11/27    1171 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
١٥ رۆژنامه‌نوسى گه‌رمیان به‌شدارى له‌ خولێكى راهێناندا ده‌كه‌ن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى روماڵى پیشه‌ییانه‌ى توندوتیژی دژ بە ژنان‌.
 
راهێنانه‌كه‌ رۆژی شەمە (٢٧/ ١١/ ٢٠٢١) لە کەلار، له‌لایه‌ن میدیای نه‌وژین به‌ پاڵپشتى رێكخراوى خانزاد و هاوكارى ئه‌ڵمانى ئه‌نجامدرا، بۆ زیاتر ئاشناكردنى رۆژنامه‌نوسان به‌ شێوازه‌كانى روماڵى پرسی توندوتیژی دژ بە ژنان لە میدیاکان بەشێوەیەکی پیشەییانە بە رەچاوکردنی بنەما ئەخلاقییەکانی بواری رۆژنامەوانی.
 
له‌ راھێنانەکەدا ١٥ رۆژنامه‌نوسى ده‌زگا جیاوازه‌كانى میدیايی له‌ سنورى گه‌رمیان به‌شدار بون، له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر: ئه‌ركان ره‌ئوف، مامۆستاى زانكۆ، به‌ شێوازى تیۆرى و پراكتیکی راهێنان به‌ به‌شداران كرا.
 
 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,415,431     ژمارەی میوان 177