رادیۆى ده‌نگ
رێژه‌ى سه‌وزایی له گه‌رمیان به شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌مه و ته‌نها له سه‌نته‌رى شاره‌كان رێژه‌ى سه‌وزایی تا راده‌یه‌ك زیادكراوه، لە گفتوگۆیەکدا باس لە زاڵبون بەسەر ئەم گرفتەدا کرا.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ل
ه راپۆرتى ژماره ٢١ى دا به وردى كۆى گرفته‌كان و رێژه‌ى سه‌وزایی له گه‌رمیان بڵاوكردوه‌ته‌وه. بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی زاڵبون بەسەر ئەو گرفتانە و تێپەڕاندنی وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتوە، یەکەکە گفتوگۆیەکی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و شارەزا رێکخست.
له گفتوگۆ‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له: ره‌شید به‌كر- به‌ڕێوبه‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان، نیهاد وه‌لى- لێپرسراوى به‌شى باخچه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، ئارام نه‌جمه‌دین- به‌رپرسى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار و عه‌بدلمته‌لیب ره‌فعه‌ت- مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان بەشداربون.
به‌رپرسانى به‌شى باخچه‌كان و دارستان و پاوان، هۆكارى کەمی سەوزایی لە ناوچەکەدا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه بودجه‌ى تایبه‌ت به زیاتركردنى رێژه‌ى سه‌وزایی نیه و كه‌مى كارمه‌ند یه‌كێكى دیكه‌یه له گرفته‌كانیان.
بە گشتی بەشداران باسیان له‌وه‌شكرد: كه پێویسته خه‌مى زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی ببێته خه‌مێكى گشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ زیادكردنى رێژه‌كه یه‌كبخرێن.