چوار وەزارەت وەڵامی راپۆرته‌كانى یەکەی چاودێریی دەدەنەوە

2021/06/24    1588 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
 
هەریەکە لە وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان، پلاندانان، تەندروستی، بازرگانی و پیشەسازی بە نوسراوی فەرمی لە رێگەی پەرلەمانەوە وەڵامی چەند راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان دەدەنەوە.
 
پەرلەمانتار شیرین ئەمین، پێشتر لە مێزگردێکدا لەگەڵ ستافی یەکەی چاودێری رایگەیاند کە راپۆرتەکانی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان بە نوسراوی فەرمی لە رێگەی پەرلەمانەوە  ئاڕاستەی حکومەت دەکات بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچونى بۆ بكرێت و به‌پێى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كردوه‌ چوار چوار وه‌زاره‌ت  وەڵامی راپۆرته‌كانانیان داوه‌ته‌وه‌.
 
د.کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتیەکان لە رێگەی ١٠ خاڵەوە وەڵامی راپۆرتێکی تایبەت بە کەرتی سوتەمەنی لە گەرمیان داوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە بۆ پرۆژەی ستراتیژی گەورە لە بواری سوتەمەنی لە گەرمیان کارمان لەسەرکردوە، بەڵام لەبەر نەبونی بودجەی پێویست و باری دارایی دواخراوە.
 
لە بارەی بونی ژمارەیەکی زۆر بەنزینخانەی نایاسایی لە سنوری گەرمیان، وەزیری سامانە سروشتیەکان دەڵێت: پێدانی مۆڵەتی بەنزینخانەکان لەلایەن پارێزگاکانەوە دەبێت و لە ئیدارەی گەرمیان لیژنەیەک پێکهێنراوە لەلایەن سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی بەنزینخانە نایاساییەکان.
 
بە پێی وەڵامەکانی وەزارەتی پلاندانان لە کابینەی نۆیەم گرنگی بە پرۆژەکانی گەرمیان دراوەو بڕی (٨٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)هەشتاو سێ ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی خەرجکراوە کە سێ پرۆژەیان ستراتیژین.
 
هەروەک دارا رەشید، وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەکردوە لە رێکەوتی(١٨/١٠/٢٠٢٠)، سەردانی گەرمیانی کردوە لە گەڵ تیمی وەزارەت ئامادەکاریان کردوە بۆ ئەوەی کۆمەڵیک پرۆژەی گرنگ لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ گەرمیان جێبەجێبکرێت.
 
وەزارەتی تەندروستی لە رێگەی ٦ خاڵی تایبەت بە راسپاردەی راپۆرتەکانی یەکەی چاودێری وەڵامی داوەتەوە.
 
د.سامان حسێن، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە لە پلانی وەزارەتەکەیاندایە کە نەخۆشخانە ١٠٠ قەڕەوێڵەیەکەی گەرمیان تەواوبکات.
 
لەبارەی پشتگوێ خستنی کەرتی گشتی لە پێناو کەرتی تایبەت و ناردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە گشتیەکان بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و نۆرینگەی پزیشکان وەزیری تەندروستی دەڵێت: لە رێگەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئێستا کاری لەسەردەکەن گشت کارەکانی کەرتی تایبەت رێکدەخەنەوە.
 
یەکێکی دیکە لەو وەزارەتانەی کە وەڵامی راپۆرەتانی داوەتەوە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیە، رایگەیاندوە ئەوەی تایبەت بێت بە وەزارەتی ئێمە نەبونی کۆگای خۆراکە کە لە ئێستادا کۆگا لەناو سایلۆی کەلاردا دروست دەکەین.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,348,838     ژمارەی میوان 178