رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پێشوازیی له‌و بڕیارانه ده‌كات كه ئیداره‌ى گه‌رمیان و ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ى رێكخستنه‌وه‌ى كارى كانه‌كانى چه‌و و لم و پاراستنى ژینگه‌ى روباری سیروان ده‌ریانكرد.
رۆژی 31/5/2021، له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌فراوان به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئاماده‌بونى قایمقامى قه‌زاى كه‌لار و ژماره‌یه‌ك ده‌زگاى حكومى و ژماره‌یه‌ك چالاكوانى كه‌مپینی پاراستنى ژینگه‌ى روباری سیروان و كه‌سانى ئه‌كادیمی و نوێنه‌رانى خاوه‌ن كارگه‌كانى كانه‌كان به‌ڕێوه‌چو له‌باره‌ى پرسی كانه‌كانى چه‌و و لم و ژینگه‌ى روباری سیروان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى كانه‌كان و هه‌روه‌ها پاراستنى ژینگه‌ى روبارى سیروان، له‌وانه: تا حەوت مانگی تر سەرجەم کانەکانی چەو و لمی سەر روباری سیروان بکرێن بەکەسارەو تەنها جەرمود بەکاربێنن، هاوكات دوای نەمانی جەرمودی سەر سیروان هەر كارگه‌یه‌ك کاری نەما دەبێت بگوازرێتەوە. لابردنی (هۆپەر، هەزار و حەفارە) کەدەستکاری ئاڕاستە و ژینگەی روبارەکەیان پێدەکرێت. هه‌روه‌ها بۆ ساغبونەوەی بەرهەمی کەسارەی کانەکان، رێگە نادرێت لەدەرەوەی سنوری گەرمیان چەو و لم بهێنرێت.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشیی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات و ده‌ركردنى بڕیاره‌كان به گرنگ ده‌زانێت.
یه‌كه‌كه له مانگى ئه‌یلولی 2020 و دواى ده‌ستپێكردنى كه‌مپینێك بۆ پاراستنى ژینگه‌ى روباری سیروان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوان و هاوڵاتیه‌وه،
راپۆرتێكى مانگانه‌ى خۆی ته‌رخان كرد به‌و پرسه و له‌وێدا به‌پشت به‌ستن به به‌دواداچونه‌كانى، چه‌ند راسپارده‌یه‌كى خسته به‌رده‌م حكومه‌تى خۆجێی بۆكاركردن له‌سه‌رى، كه به‌شێك له‌و راسپاردانه له كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان دا بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، له‌وانه: دانانى به‌رنامه‌ى دروست بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ى كانه‌كان له رێگه‌ى دانانى كارگه‌ى بهردشكێنهوه، سودوه‌رگرتن له كه‌سانى ئه‌كادیمی و ناوه‌نده زانستیه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه و چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان به‌پشت به‌ستن به بڕیاره ده‌سته‌جه‌معیه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى دیارترین كێشه‌كانى ئه‌م بواره،
هاوكات یه‌كه‌كه، ئه‌م هاوبه‌شیه‌ى حكومه‌ت و چالاكوانانى مه‌ده‌نی له بڕیاردانى فه‌رمی به گرنگ ده‌زانێت و پێیوایه رێگا دروسته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردو لا به گفتوگۆ بڕیار له‌و پرۆژه و پرس و بابه‌تانه بده‌ن كه په‌یوه‌ستن به ئێستا و داهاتوى كۆمه‌ڵگا و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا له رێگه‌ى ئاماده‌كردنى راپۆرت و ئه‌نجامدانى چالاكی دیكه‌وه، كار له‌سه‌ر چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان ده‌كات.