راپۆرتى كه‌رتى نه‌وت له‌ گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نرێته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان

2021/04/08    911 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
هه‌ژده‌هه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كه‌رتى نه‌وت له‌ گه‌رمیان راده‌ستى ئیداره‌ى گه‌رمیان كرا.
 
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ورده‌كارى دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ سنورى گه‌رمیان به‌ وردى باسكراوه‌ و لاى خۆشیه‌وه‌ جه‌لال شێخ نورى، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد ده‌رئه‌نجام و راسپارده‌كانى راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى گه‌رمیاندا بێت كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
 
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه‌ ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتی گه‌رمیان كرا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و لایانه‌ى كه‌ پێویسته‌ كارى له‌سه‌ر بكرێت و چاودێرى بكرێت داواكارى گشتى رۆڵى خۆى بگێڕێت.
 
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، هه‌ژده‌هه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ وردیی باس له‌ كه‌رتى نه‌وت و بلۆكه‌ نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیان ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كه‌رتى نه‌وت له‌روى گرنگیدان به‌ پیشه‌سازیكردن له‌ نه‌وت و به‌ره‌وپێشبردنى وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى نه‌وتى ناوچه‌كه‌.
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,220,826     ژمارەی میوان 612