راپۆرتى یازده‌هه‌مینی پرۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌رمیان

2022/01/16    1905 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌رمیان، یازده‌هه‌مین راپۆرتى خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌بوارى ته‌ندروستى تایبه‌ته‌ به‌ كێشه‌ى نه‌كردنه‌وه‌ى 3 به‌شى ته‌ندروستى گرنگ له‌ گه‌رمیان، له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ش تایبه‌ته‌ به‌ گرفتى وانه‌ى ئابوری و كه‌می مامۆستاى پسپۆڕی ئه‌و بواره‌.
 
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ رادیۆی ده‌نگ له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی ئه‌نجامی ده‌دات و مانگانه‌و هه‌رجاره‌و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدار به‌ بواره‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستییه‌وه‌، دو راپۆرت بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌و دو بواره‌، ئه‌مه‌ش پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ورد و وه‌رگرتنى رای جیاواز له‌وباره‌وه‌.
 
بۆ خوێندنه‌وه‌ى یازده‌هه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه‌ له‌ كه‌رتى ته‌ندروستى دا له‌باره‌ى: گرفتى نه‌كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى (بوژاندنه‌وه‌ى دڵ، چاودێریی ورد و نه‌باكام) له‌ گه‌رمیان، كلیك له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌
 

فایلی پیدی ئێف

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ى یازده‌هه‌مین راپۆرتى یه‌كه‌كه‌ له‌ كه‌رتى په‌روه‌رده‌ دا له‌باره‌ى: گرفتى وانه‌ى ئابوری و نه‌بونى مامۆستاى پسپۆڕی ئابوری له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندنى گه‌رمیان، كلیك له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌
 

فایلی پیدی ئێف

 

 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,225,496     ژمارەی میوان 229