7 زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی نوێنەرانی عێراق

4/16/2018    1763 جار بینراوە
 
رادیۆی دەنگ – یەکەی هەڵبژاردن
 
1. هەڵبژاردن لە عێراق بە شێوازی نوێنەرایەتییکردنی راستەوخۆ 4 ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت. لەو هەڵبژاردنە گشتیەدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریی دەکرێن، ئەوانیش حکومەت و ئەندامەکانی و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی کۆمار و جێگرەکانی دیاری و پەسەند دەکەن. شێوازی هەڵبژاردن راستەوخۆ و نهێنیە، وەک بڕیاری لێدراوە دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە جیاواز لە جارەکانی پێشو کە بەدەست جیا دەکرانەوە. 
 
2. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای کەوتنی رژێمی بەعسەوە (3) خول هەڵبژێردراوە: 2005-2010-2014
 
3. شێوازی هەڵبژاردنەکە فرە بازنەیەو هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە. دەنگدان بە شێوازی نیمچە کراوەیە، دەنگدەر لە یەک کات دا دەتوانێ دەنگ بە لیست و کاندیدی لیستەکەش بدات.
 
4. ژمارەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی داهاتو، 329 کورسیە، 9 لەو کورسیانە بۆ کۆتای کەمایەتییەکانە.
 
5. دو کۆتا هەیە، کۆتای ژن و کۆتای کەمایەتیەکان. ژنان دەبێت لە لیستەکان دا 25% پێکبێنن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دوای هەڵبژاردن بەهەمانشێوە. کۆتای کەمایەتیەکان 9 کورسیە، بەمشێوە دابەش بون: ( 5 مەسیحی لە بەغدا و هەولێر و نەینەوا و دهۆک و کەرکوک، 1 ئێزدی لە نەینەوا، 1 سابیئە لە بەغدا، 1 شەبەک لە نەینەوا و 1 کوردی فەیلی لە واست). 
 
6. ژمارەی کورسیەکان بەپێی پارێزگا: (بەغداد 69- نەینەوا 31- بەسرە 25- زیقار 19- سلێمانی 18 - بابل 17- هەولێر 15 - ئەنبار 15 - دیالە 14- کەرکوک 12 – سەڵاحەدین 12- نەجەف 12- واست «کوت» 11 – قادسیە «دیوانیە» 11- کەربەلا 11- دهۆک 11– میسان «عمارە» 10- موسەنا «سەماوە» 7).
 
7. جیاکردنەوە و پێدانی کورسیەکان بە سیستەمی «سانت لیگۆی هەموارکراو» دیاریی دەکرێن. دەنگی لیستەکان بەسەر ژمارە تاکەکانی وەکو 1.7-3-5-7-9 و..... هتد دابەش دەکرێن و پاشان بەپێی کورسی بازنەکە، دەنگە دابەشکراوەکان ئەوانەی بەرزترینن، کورسیەکان بەدەستدێنن.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,458,142     ژمارەی میوان 118