خولێكى رۆژنامه‌وانیی بۆ ژنان و كچان له‌كه‌لار

2010-03-17    1693 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
رۆژنامه‌ى نه‌وژین، به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسیی NED، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا خولێكى راهێنانى رۆژنامه‌نوسیی له‌ قه‌زاى كه‌لار، له‌باره‌ى چۆنیه‌تى نوسین و ئاماده‌كردنى راپۆرتی رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت به‌ ره‌گه‌زی مێینه‌ ده‌كاته‌وه‌.
 
له‌میانه‌ى ئه‌م خوله‌دا، ژنان ئاشناده‌كرێن به‌ بنه‌ماكانى نوسین و ئاماده‌كردنى راپۆرتى رۆژنامه‌وانیی و هه‌نگاوه‌كانى نوسینه‌وه‌ى راپۆرتێكى پیشه‌یی.
 
ئه‌م خوله‌ بێبه‌رامبه‌ره‌و به‌شداران راهێنانیان پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتودا له‌ رۆژنامه‌ى (نه‌وژین) كارى ئاماده‌كردنى راپۆرتى رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجام بده‌ن.
 
نه‌وژین، تاكه‌ رۆژنامه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ پرسه‌كانى ژنان له‌گه‌رمیان، رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسیی NED ئه‌مریكی، مانگانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌.
 
بۆ به‌شداریكردن له‌ خوله‌كه‌ و ناونوسین، په‌یوه‌ندیی بكه‌ به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌:
07501270623
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,172,897     ژمارەی میوان 5