رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان له‌باره‌ى روماڵی به‌شداریی سیاسی ژنان راده‌هێنرێن

2022/12/16    514 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به‌ به‌شداریی سیاسی ژنان له‌ رێگەی رۆژنامه‌وانییەوە كه‌ رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، راهێنانێك بۆ رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چو.
 
له‌ راهێنانه‌كه‌دا كه‌ 15 رۆژنامه‌نوس له‌ هه‌ردو ره‌گه‌ز له‌ ده‌زگا میدیاییه‌ جیاوازه‌كان كارى رۆژنامه‌وانى و په‌یامنێریی و به‌ڕێوه‌بردن و نوسین ده‌كه‌ن، به‌شدارییان كردبو. تیایدا راهێنه‌ر: ئاریان ره‌ئوف، له‌ باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنان و روماڵی میدیایی بۆ ئه‌م به‌شدارییه‌ و هاندانى، راهێنانى پێشكه‌ش كرد.
 
هاوكات رۆژنامه‌نوسانى به‌شدار چ له‌میانه‌ى گفتوگۆكان و چ له‌ میانه‌ى كارى گروپ و وۆركشۆپ، بۆچونى خۆیان له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی ژنان له‌ سیاسه‌ت دا و هه‌روه‌ها بره‌ودانى میدیا به‌م به‌شدارییه‌، خسته‌ڕو.
 
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى كه‌ رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، خۆی له‌ چه‌ند خولێكى راهێنان و دواتر به‌رهه‌مهێنانى میدیایی له‌ بوارى به‌شداریی سیاسی ژنان دا ده‌بینێته‌وه‌.
 

 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,150,751     ژمارەی میوان 324