رادیۆی ده‌نگ
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك لەبارەی گرفتی مین لەگەرمیان، کۆبونەوەیه‌كى لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی كاروباری مین لە گەرمیان ئەنجامدا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى رێكاره‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له مین.
لە کۆبونەوەکەدا، بەڕێوبەری گشتی كاوباری مین له گەرمیان، جەلال شێخ جەعفەر، باسی لەوە کرد پڕۆسەی هەڵگرتنەوەی مین لەگەرمیان چەندین کێشەی لەپێشودا روبەڕو بوەتەوە بەهۆی گرفتی کارنەکردنی کۆمپانیا و رێکخراوەکان لەسنورەکەدا لەگەڵ ئەوەشدا دروستبونی قەیرانی دارایی کە بەو هۆیەوە ماوەی دوساڵە نه‌یانتوانیوه هیچ روپێویەک ئەنجامبده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا 30 ملیۆن مەتر دوجا زەوی پیسبوو بە مین لەسنورەکە ماوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو هیچ کۆمپانیا و رێکخراوێک نەهاتون بۆ کارکردن لەگەرمیان و شوێنەکەیان جێ هێشتوە.
كێشه‌یه‌كى دیكه كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌ییه له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه كه وایكردوه نه‌توانن چه‌ندین به‌ش و هۆبه بكه‌نه‌وه.
بەڕێوبەری گشتی كاروباری مین لەگەرمیان، ئه‌وه‌ى خستەڕو کە لەماوەی پێشودا جێگری سەرۆکی حکومەتى هه‌رێم بڕیاری داوە کارمەندی هەمیشەییان بۆ دابین بکرێت، بەڵام هیچ فەرمانبەرێک ئامادە نەبوە راژه‌كه‌ى له ده‌زگاكه‌ى خۆیه‌وه بۆ سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین بگوازێته‌وه، وەک باسی لێوەکرد، ئەمەش بەڕێوبەرایەتیەکەی لاواز کردوە لەه ەندێک دەسەڵاتی تایبەتی کارپێکردن، چونکە 70 کارمەندیان هه‌یه كه هه‌مویان گرێبەستن.
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی NED، چاودێریی ئه‌دا و كارى حكومه‌تى خۆجێی ده‌كات له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى قوڵ و بنكۆڵكاریی و به‌دواداچون و چالاكى دیكه‌وه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه یه‌كه‌كه راپۆرتێكى له‌باره‌ى گرفتى مین له سنورى گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه
كلیك بكه
بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانى یه‌كه‌ى چاودێری
كلیك بكه