رۆژنامه‌نوسانى گه‌رمیان پرسه‌كانى مافى مرۆڤ تاوتوێ ده‌كه‌ن

2021/07/17    1041 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ 
 
به‌ به‌شدارى ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسى ده‌زگا جیاوازه‌كانى راگه‌یاندن له‌ گه‌رمیان وۆركشۆپى مافى مرۆڤ به‌ڕێوه‌چو.
 
وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ى مافى مرۆڤى رادیۆى ده‌نگه‌وه‌ به‌ پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى له‌ شارى كه‌لار ئه‌نجامدرا.
 
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر(سه‌ركه‌وت جه‌لیل) فێرخوازى دكتۆرا له‌ یاسایی نێوده‌وڵه‌تى خرایه‌ڕو.
 
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌نوسانى به‌شدار له‌ رێگه‌ى كارى گروپه‌وه‌ بۆچونه‌كانیان له‌ گرنگیدانى زیاتر به‌ پرسه‌كانى مافى مرۆڤ له‌ رێگه‌ى میدیاوه‌ باسكرد.


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,189,939     ژمارەی میوان 140