كچان و كوڕانى رزگارى په‌ره‌ به‌ تواناكانیان له‌ بوارى میدیا ده‌ده‌ن

2021/07/14    942 جار بینراوە
 
رادیۆى ده‌نگ
 
٥٣ كچ و كوڕى ناحیه‌ى رزگارى به‌شدارن له‌ خولى بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌نوسى.
 
رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی رزگاری و رادیۆیی دەنگ/دیجیتاڵ میدیای نەوژین خولێکی رۆژنامەوانی بۆ کوڕان و کچانی ناحیەی رزگاری دەستپێكردوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
 
له‌ خوله‌كه‌دا ناساندنی کاری رۆژنامەوانی، بنەماو ئیتیەکانی له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و راپۆڕت و دیدارى رۆژنامه‌وانى ده‌وترێنه‌وه‌.
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,189,391     ژمارەی میوان 112