یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات

10/29/2019    1315 جار بینراوە
 
رادیۆی دەنگ
 
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان رێزلێنان پێشکەشی ئەو لایەنە دەکات کە لەماوەی دوساڵدا هاوکاری یەکەکە بون.
 
ئەحمەد حەمید، سەرپەرشتیاری یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، رایگەیاند لەماوەی دو ساڵدا کۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکار و هەماهەنگبون بۆ بەرەوپێشبردنی کارکردن و بەدواداچونەکانمان لە هەردو کەرتی تەندروستی و پەروەردە لە سنوری گەرمیان.
 
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هەماهەنگی و بەدەمەوەهاتنی لایەنەکان بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکان و دەست خستنە سەر کێشەو گرفتەکان و چارەسەرکردنی، هەنگاوێگی گرنگە، ھەربۆیە بڕوانامەی رێزلێنانمان پێشکەشی کۆی لایەنەکان کردوە لە ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی و پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی و دەزگاکانی سەر بەو دوبەڕێوبەرایەتیە و قایمقامیەتەکان، سوپاسی هەمو ئەو کەسانەش دەکەین کە هاوکاری یەکەکەمان بون.
 
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان پڕۆژەیەکی رادیۆی دەنگە بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) ی ئەمریکی ئەنجامی دەدات و لە ماوەی دو ساڵدا (44) راپۆرتی لەسەر کەرتی تەندروستی و پەروەردە لە سنوری گەرمیان بڵاوکردوەتەوە.
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,169,422     ژمارەی میوان 28