چۆن چاره‌سه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخی بانزین بكرێت؟

10/9/2018    2103 جار بینراوە
 
رادیۆی دەنگ - یەکەی وزە
ئامادەکرنی: هونەر شێخ لەنگەری
 
لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە و ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و شۆفێران دروستكردوە.
 
هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی زیاتر لە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیه، ئەم رێژەش لە ناوخۆ و دەره‌وە بۆ دابین دەکرێت و نزیکەی سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار لیتر هاوردەی  به‌نزین دەکرێت لە دەره‌وە و  ئەو بڕەی تریش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
 
لە پێِش ئەوەی هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئابوری سەربەخۆ بکات، سێ پاڵاوگەی حکومی هەبو سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرد، بەڵام ئەمانە دوای ئەوەی  حکومەت "سەربەخۆیی ئابوری" راگەیاند ئەمانە کەوتونە دەست کەرتی تایبەت.
 
پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌: بۆچی کەوتنە دەست کەرتی تایبەت کە موڵکی گشتین؟
 
وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌ ساده‌یی: لەبەر ئەوەی ئەمانە کەرتی تایبەت سەپەرشتی بکەن بەناوی بازاڕی ئازاد، چونکە ئەم کەرتە کونترۆڵ کراوە لە لایەن بەرپرسانەوە و بۆ قازانج کردن.
 
بۆچی نرخی بەنزین دانابه‌زێت؟
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەنقەست نرخی بەنزین كه‌مناکەتەوە، لەبەر ئەوەی پەرە بە ژێرخانی ناوحۆی وڵاتی خۆینادات و پەره‌ بە بەزگانی دەرکی دەدات، چونکە سودێکی گشتی هەیە بۆ کۆمپانیا تایبەتیەکانی بەرپرسانی نزیک لە خۆیان و حزب، قسەی حکومەتیش ئەوەیە بازاڕ ئازادە!
 
هەروەها لە ئێستا گەمارۆی ئابوری و داڕمانی ئابوری ئێرانیش هاوردەکردنی سوتەمەنی لاواز کردوە بۆ هەرێم کوردستان.
 
رێگای تورکیاش دورە بۆ هەرێمی کوردستان لە توركیاش نرخی بەنزین زۆر گرانە و  بیهێنێتە کوردستان گرانتر دەکەوێت.
 
حکومەتی عێراقی بەنزین بەنرخی بازرگانی دەفرۆشێتە هەرێمی کوردستان و کوردستانیش دەڵێت کوالیتی خرابە.  زۆر بەکه‌می هاوردەی دەکات.
 
هەرێمی کوردستان تاوەکو ئیستا (3) پاڵاوگەی حکومی هەیە، بەڵام بە دەستی کەرتی تایبەتەوە یە، حکومەت تەنها نەوتی خاویان پێدەدات.
 
"بازیان، کەڵەک و تاوکێ" ئه‌و سێ پاڵاوگه‌یه‌ن، کە دوانیان لەسەردەمی حکومەتی عێراقیەوە دروستکراون و بری 20 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا دەپاڵێون. بەڵام ئێستا و دوای گەشەپێکردنیان پاڵاوگەی بازیان نزیکەی 34 هەزار بەرمیلی رۆژانە و پاڵاوگەی کەڵەکیش (کار) نزیکەی 80 هەزار و تاوکێش 5 هە زار بەرمیل لەرۆژێکدا دەپاڵێون، کە بۆ هەریەک بەرمیل بڕی 17 دۆلار لەحکومەتی هەرێم وەردەگرن لەبری پاڵاوتنەکەی. 
 
* پاڵاوگەکانی هەرێم و ئاستی پاڵاوتن
 
 1. پاڵاوگەی بازیان
 
 کۆمپانیای کارکەر: وزە پتەرلیەم
 
 توانای پاڵاوتن: 34 هەزار بەرمیل
 
 توانای داهاتو: 80 هەزار بەرمیل
 
 شوین: سلێمانی 
 
 2. پاڵاوگەی کەڵەک
 
 کۆمپانیای کارکەر: کار
 
 توانای پاڵاوتن: 80 هەزار بەرمیل
 
 توانای داهاتو: 100 هەزار بەرمیل
 
 شوێن: هەولێر- کەڵەک
 
 3. پاڵاوگەی تاوکێ
 
 کۆمپانیای کارکەر: دی ئێن ئۆ
 
 توانای پاڵاوتن: 5 هەزار بەرمیل
 
 توانای داهاتو: 10 هەزار بەرمیل
 
 شوێن: دهۆک- کیڵگەی تاوکێ
 
 
* پێویستی رۆژانەی کوردستان بە بەنزین
 
1. پارێزگای سلیمانی : 2 ملیۆن و 500 هەزار لیتر
 
2. پارێزگای دهۆک: یەک ملیۆن و 700 هەزار لیتر
 
3. پارێزگای هەولێر: سێ ملیۆن لیتر
 
 
* چارەسەری کێشەی بەنزین
 
ئەمانە چەند رێگا و هۆکارێکن بۆ دابەزینی نرخی سوتەمەنی و به‌تایبه‌ت به‌نزین لە هەرێم کوردستان: 
 
یەکەم: دروست کردنی پالاوگەی نەوت: دابین کردنی نەوتی خاو بۆ پالاوگەو کار ئاسانی بۆیان.
 
دوەم: رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هێنانى بانزین، هه‌تا هه‌رێم پاڵاوگه‌كانى خۆی بونیاد ده‌نێت و ده‌كه‌وێته‌ كار، چونكه‌ له‌چاو ده‌وروبه‌ر، نرخی سوتەمەنی لە عێراق زۆر كه‌متره‌ له‌ هی ئه‌وانى تر. لە ئێستادا نرخی بەنزین  لە عێراق 450 دینارە و لە هەرێمی کوردستان 750دینارە بۆ لیترێک بەنزین.
 
سێیەم: پێشبرکێی هاوردەکردنی سوتەمەنی لە دەره‌وە، نه‌ك قۆرغكاریی و پێدانى گرێبه‌سته‌كان به‌ تاكه‌ كۆمپانیایه‌كى بێركابه‌ر.
 
به‌ڵام گرنگترین و ستراتیژیی ترین هه‌نگاو، دروستكردنى پاڵاوگه‌یه‌، چونكه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ روى سوته‌مه‌نییه‌وه‌، به‌ڵكو له‌زۆر روه‌وه‌ كه‌ڵكى ده‌بێت، له‌وانه‌:
 
1. دابینکردنی سەدان هەلی کار بۆ ناوچەکان.
 
2. ژێرخانی ئابوری پێشدەخات، به‌تایبه‌تى كه‌ ژێرخانی سوتەمەنی یه‌كێكه‌ له‌ جۆر و به‌شه‌ گرنگه‌كانى ژێرخانى ئابوریی.
 
3. گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان و گەشەکردنی دانیشتوان.
 
4. ئه‌م بواره‌ هه‌لی كارى دیكه‌ دێنێته‌ ئاراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ تێكڕادا بازرگانی و جموجۆڵ دەکەوێتە ناوشارەکان و چه‌ندین كه‌سى دیكه‌ش سودمه‌ند ده‌بن.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,349,443     ژمارەی میوان 419